لیڤەرپول چاوی بریوەتە تواناكانی كەریم بنزیما

شەممە, 17 ئازار 2018 11:44


یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بیر لە ئیمزا كردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید كەریم بنزیما دەكاتەوە .
چاوەروان دەكرێت بنزیما لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەی ریال مەدرید جێبهێلێت بەهۆی دابەزینی ئاستی و لە دەستدانی هەلی گۆل تۆمار كردن .
پێگەی (DIARIO GOL)ئیسپانی ئاشكرای كردوە لیڤەرپول بەشێوەیەكی سەرەتایی لەگەڵ ریال مەدرید گفت و گۆی كردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بنزیما ئیمزا بكات لەماوەی داهاتوو .
ریال مەدرید بیر لەوە دەكاتەوە دەست بەرداری هەردوو یاریزان بنزیما و دانی سیبایۆس بێت لە پێناو بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی میسری محمد سەلاح .

 ن.ش