تۆتنهام بەربەستی سوانزی بری و گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 06:26

 

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی تۆتنهام و سوانزی سیتی لەسەر خاكی یانەی دووەم رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی تۆتنهامی میوان بە ئەنجامی (3 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی".

لەخولەكی (1) كریستیان ئەریكسۆن گۆڵی یەكەمی یانەی تۆتنهامی تۆماركرد ، پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمیش بە یەك خولەك ، ئەریك لامیلا گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی شاری لەندەن تۆماركرد ، لەخولەكی (62) كریستیان ئەریكسۆن هاتەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش یانەی تۆتنهام شان بە شانی یانەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا".


 

رێكان عزیز