یوڤینتۆس ئەركە ئاسانەكەی بۆ لەدەستدانی دوو خاڵ گۆری

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 07:25

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (29)ـی خولی یانەكانی ئیتاڵیا هەردوو یانەی یوڤینتۆس وسپال لەخاكی پاولۆ مۆنزا رووبەرووی یەكتربوونەوە".

یوڤینتۆس ئەركە ئاسانەكەی بۆ لەدەستدانی دوو خاڵ گۆری و یارییەكەی بەو ئەنجامە كۆتایی پێهێنا كە دەستیان پێكردبوو".

هێرشبەرانی خانمە پیرەكە لەماوەی (90) خولەكدا بێ توانابوون لە گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و نەیانتوانی هەلەكان بقۆزنەوە و دوو خاڵیان لەیاریگا بەجێهێشت".

بەم ئەنجامەش یانەی یوڤینتۆس خاڵەكانی خۆی بۆ (75) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی (5) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ناپۆلییە بەڵام یارییەكی زیاتر ئەنجامداوە".

هەرچی سپالە بەم خاڵەی بەدەستهێنا هەنگاوێك لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەكان دووركەوتەوە و بە (25) خاڵ پلەی (17)ـی گرتووە".


 

رێكان عزیز