ئەمرۆ چێڵسی و لیستەر سیتی یاری لووتكە ئەنجامدەدەن

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 07:28

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بریندار رووبەرووی یانەی لیستەر سیتی ببێتەوە.

یارییەكە كاتژمێر (7:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (وكەرز ستادیۆ) لەشاری لیستەر بەرێوەدەچێت".

چێڵسی دوای دۆراندنە قورسەكەی هەفتەی رابردوو بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یەكەم یاری خۆی ئەنجامدەدات و لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی بەهێزدایە".

تیپەكەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی هیچ هیوایەكی لە خولی ئینگلیزی نەماوە و جامی رابیتەی ئینگلتەرایشی لەدەستداوە و لە چامپیۆنس لیگیش ماڵئاوایی كردووە ، بۆ یارییەكەی ئەمرۆ دواین پاڵەوانیەتییە كە چیڵسی ركابەری لەسەر دەكات".

چێڵسی پێشتر (7) جار بۆتە پاڵەوانی جامی یەكێیت ئینگلتەرا ، یەكەم نازناوی لە (1972) بوو ، دواین نازناویشی لە (2012) بوو ، هەرچی لیستەر سیتییە تەنها بۆتە دووەمی جامەكە دواین جاریش لە (1969) دووەمی بەدەستهێنا".

لەئێستادا چیڵسی لەكاتێكدا ئەم یارییە ئەنجامدەدات ، زۆرترین قسە و باس لەسەر لابردنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵییە و دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەكە بۆ شوێنی ئەم راهێنەرە چونكە ئاستی تیپەكە بەبەراورد لەگەڵ وەرزی رابردوو 180 پلە گۆراوە".


 

رێكان عزیز