به‌رشلۆنه‌ پلانى هه‌یه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بۆگبا ئیمزا بكات

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 16:27


یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد بۆل بۆگبا ئیمزا بكات له‌ ماوه‌ى داهاتوو .
بۆگبا ده‌یه‌وێت ریزى مان یونایتد جێبهێلێت دواى كۆتایى هاتنى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌هۆى هه‌بوونى ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى پرتوگالى جۆزىَ مۆرینۆ .
پێگه‌ى ( MI OTRA LIGA)ئاشكراى كردوه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یاریزانى فه‌ره‌نسى بۆگبا و ئه‌نتوان گریزمان ،ئه‌ستێره‌كه‌ى مان یونایتدى ده‌ست نیشان كردوه‌ .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ به‌رشلۆنه‌ ئاماده‌یه‌ برى (88)ملیۆن پاوه‌ند بدات بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى بۆگبا له‌ ماوه‌ى داهاتوو .

 ن.ش