بزانه‌ هه‌ڵوێستى میسى به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ چیه‌ ،سه‌باره‌ت به‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بۆگبا

هەینی, 20 نیسان 2018 08:40


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى داواى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یاریزانى هێلى ناوه‌راستى مانچسته‌ر یونایتد بۆل بۆگبا ئیمزا نه‌كه‌ن .
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ رۆژه‌كانى بۆگبا له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد دیارى كراوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ متمانه‌ى راهێنه‌رى پرتوگالى به‌ده‌ست بهێنێت .
پێگه‌ى (DIARIO GOL)ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ میسى نایه‌وێت به‌رشلۆنه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بۆگبا ئیمزا بكات .
بۆگبا دووساڵ به‌ر له‌ ئێستا نزیك بوو له‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ، به‌لاَم یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ى بىَ هیوا كرد و به‌باشى زانى بچێته‌ مانچسته‌ر یونایتد .

 ن.ش