نیمار وا لە ریال دەكات گرێبەست لەگەڵ سلاح ئیمزا بكەن

شەممە, 21 نیسان 2018 12:06


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاوی لەسەر یاریزانی نێو دەوڵەتی میسری و یانەی لیڤەرپول محمد سەلاحە بۆئەوەی لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوو پەلكێشی یانەكەی بكات .
مێرەنگی تا ئێستا گواستنەوەی یاریزانە میسرەكەی یەكلا نەكردۆتەوە ،ئەگەرچی توانیوەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لەگەڵ ریدز و لەسەرجەم پاڵەوانەتیەكان (40)گۆلی تۆمار كردوە .
رۆژنامەی دەیلی ئێكسبرێسی بەریتانی ئاشكرای كردوە لێدوانەكانی نیمار داسێلفا دەربارەی یاریزانی میسری محمد سەلاح كە گوتبووی توانیای هەیە لەیاریەكانی مۆندیالی داهاتووی روسیا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ، وای لە ریال مەدرید كردووە هەوڵەكانی چر بكاتەوە بۆئەوەی گرێبەست لەگەڵ گۆلكارەكەی لیڤەرپول ئیمزا بكات .
جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەوەرزی ئەمسال َپێشكەشی كردوە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپی لەوانە بەرشلۆنە ، بایرەن میونخ ، پاریس سان جێرمان گرنگی پێ‌ دەدەن .

 ن.ش