نادال لە كی نیشیكۆری بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆنتی كارلۆ

دوو شەممە, 23 نیسان 2018 07:44

 

رافایل نادالی ئیسپانی یەكەمی پۆڵینی جیهانی نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتی كارلۆی لەیاری تێنسی سەرزەوی بەدەستهێنا پاش ئەوەی لەیاریكۆتایی پاڵەوانێتیەكە لە كی نیشیكۆری ژاپۆنی بردەوە.

نادال بە ئاسانی توانی بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردنەوە تۆمار بكات خاڵی كۆمەڵەكانیش (6-3) ، (6-2) بوون، یارییەكەش تەنها یەك كاتژمێر و 33 خولەكەی خایاند، ئەمەش یاریكۆتایی ژمارە 12 بوو نادال لە پاڵەوانێتیەكە ئەنجامیدا و نازناوی ژمارە 11 بەدەستی هێنا،ئەم پاڵەوانێتیە لە ریزبەندی یاریزانە پیشەگەرەكانی جیهان 1000 خاڵی لەسەر هەژمار دەكرێت و كۆی خەڵاتە داراییەكانیش گەیشتە پێنج ملیۆن و 238 هەزار و 735 دۆلاری ئەمەریكی.


 

رێكان عزیز