بۆبه‌ده‌ست هێنانى پێلاَوى زێرین ،میسى و ئیمۆبیلى ركابه‌رى سه‌لاح ده‌كه‌ن

دوو شەممە, 23 نیسان 2018 17:17


ركابه‌رێكى توند له‌نێو یاریزانه‌كان هه‌یه‌ بۆبه‌ده‌ست هێنانى خه‌لاَتى پێلاَوى زێرین بۆوه‌رزى (2017-2018)، به‌تیابه‌ت ئێستا جیاوازى گۆله‌كان له‌یه‌كتر نزیكه‌ .
رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردوه‌ یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تىى میسرى محمد سه‌لاح پێشه‌نگى گۆلكارى پێنچ خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌وروپاى گرتووه‌ به‌تۆمار كردنى (31)گۆل ، به‌لاَم دوو ركابه‌رى ئاگرینى هه‌یه‌ .
یه‌كه‌مین ئیتاڵى شیرۆ ئیمۆبیلى له‌ پله‌ى دووه‌م دێت به‌تۆمار كردنى (29)گۆل له‌ خولى كالشیۆى ئیتاڵى له‌ (31)یارى .
دووه‌م یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى به‌تۆمار كردنى (29)گۆل له‌ پله‌ى دووه‌م دێت به‌لاَم له‌ (32)یاریدا .

 ن.ش