ئه‌لۆنسۆ :ریال مه‌درید له‌ ئه‌لیانز ئه‌رینا روبه‌روى كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌

دوو شەممە, 23 نیسان 2018 17:51


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى ئیسپانى چاڤى ئه‌لۆنسۆ باس له‌یارى یانه‌كه‌ى پێشووى ریال مه‌درید ده‌كات به‌ر له‌وه‌ى گه‌شت بكات بۆیاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا ، دووپاتى كرده‌وه‌ مێره‌نگى روبه‌روى كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ رۆژى چوار شه‌مه‌ى داهاتوو له‌ یارى چوونى قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
ئه‌لۆنسۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌ڵێت : له‌ یاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا ریال روبه‌رووى كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌م یاریه‌ یاریه‌كى ئاگرین ده‌بێت له‌ نێوان دوو تیپى گه‌وره‌یه‌ و ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆگه‌یشتن به‌یارى كۆتایى .
ئه‌لۆنسۆ زیاتر ده‌ڵێت : یارى یه‌كه‌م گرنگه‌ ،ئه‌گه‌رچى له‌ قۆناغى هه‌شت ئه‌نجامى چاوه‌روان نه‌كراو تۆمار كرا .
ده‌باره‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یارى نه‌كردنى ئارتۆر فیدال ، یاریزانه‌كه‌ى پێشووى بایره‌ن میونخ دووپاتى كرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌رگریكارى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان ئاگادارى جوله‌كانى رۆناڵدۆ بن ، له‌هه‌مان كاتدا دوور كه‌وتنه‌وه‌ى فیدال كاریگه‌رى له‌سه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌بێت .

 ن.ش