به‌هۆى ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ى ، میسى ده‌یه‌وێت به‌رشلۆنه‌ رازى بكات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سه‌لاح ئیمزا بكات

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 17:40


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ى رازى بكات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى میسرى و یانه‌ى لیڤه‌رپول محمد سه‌لاح ئیمزا بكات .
سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكى نمونه‌یى پێشكه‌ش ده‌كات و توانیوه‌تى (42)گۆل تۆمار بكات له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان و شه‌وى رابردوو سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كرد به‌سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر رۆما به‌ئه‌نجامى (5×2)، توانى دوو گۆل تۆمار بكات و دوو گۆل درووست بكات .
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكرا كردوه‌ میسى داواى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى به‌رشلۆنه‌ كردووه‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سه‌لاح ئیمزا بكه‌ن له‌ مێركاتۆى هاوینه‌دا .
له‌ هه‌مان كاتدا ریال مه‌درید ده‌یه‌وێـ گرێبه‌ست له‌گه‌ل َ سه‌لاح ئیمزا بكات له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ .

ن.ش