ستیف نیكۆل : محمد ێه‌لاح باشتره‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 17:44


ستیف نیكۆل ئه‌ستێره‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى ئاشكراى كردوه‌ محمد سه‌لاح له‌م وه‌رزه‌ له‌ رۆناڵدۆ باشتره‌ .
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێس لێدوانێكى ئه‌ستێره‌ى پێشووى ریدزى بلاَو كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : بروام وایه‌ محمد سه‌لاح له‌م كاته‌دا له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره‌ و توانیوه‌تى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات .
نیكۆل زیاتر ده‌ڵێت : محمد سه‌لاح به‌برواى من له‌م كاته‌دا محمد سه‌لاح باشترین یاریزانه‌ له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ سه‌لاح سه‌ركردایه‌ت لیڤه‌رپولى كرد له‌سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رۆما به‌ئه‌نجامى (5×2)، له‌م یاریه‌ توانى دوو گۆل تۆمار بكات و دوو گۆل درووست بكات .

 ن.ش