ریال مەدرید بە دوو گۆڵ ماڵئاوایی لە میونخ كرد

پێنج شەممە, 26 نیسان 2018 05:50

 

لەمیانی یارییەكانی چوونی قۆناغی پێشكۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (2 – 1) لە یانەی بایرن میونخی بردەوە".

لەسەرەتادا جوشوا كیمیچ گۆڵی یەكەمی یانەی بایرن میونخی تۆماركرد ، بەڵام مارسیلۆ و ئەسینسیۆ بە دوو گۆڵ وەڵامی یانەی بایرن میونخیان دایەوە و بەسەركەوتن گەرانەوە مەدرید".

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید قاچێكی خۆی خستە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و بۆ ئەمەش لەیاری گەرانەوە بەهەر ئەنجامێكی یەكسانبوون و بردنەوە و دۆراندن بەجیاوازی گۆڵێك دەگاتە گۆڵێك".


 

رێكان عزیز