بەفەرمی ... ریزبەندی باشترین یانەكانی جیهان بڵاوكرایەوە

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 06:52

 

یەكێتی تۆپی پێی جیهان بۆ ئامار و مێژوو ، ریزبەندی باشترین یانەكانی جیهانی بڵاوكردەوە".

وەك لە ریزبەندەكە دەردەكەوێت ، یانەی ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و پلەی یەكەمی گرتووە ، لەدوای ئەویش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبینرێت ، یانەی بەرشلۆنەش پلەیەك هاتۆتە پێشەوە و ئێستا لەدوای بایرن میونخی پلەی سێیەم دێت".

ئەمەش ریزبەندی یانەكانە:
1. ریال مەدرید
2. ئەتلەتیكۆ مەدرید
3. بایرن میونخ
4. بەرشلۆنە
5. یوڤینتۆس
6. ئیشبیلیە
7. پاریس سان جێرمان
8. مانچستەر سیتی
9. ئەرسناڵ
10. دۆرتمۆند


 

رێكان عزیز