له‌سه‌ر رێچكه‌ى نیمار ، پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت یاریزانێكى ترى به‌رشلۆنه‌ برفێنێت

هەینی, 18 ئایار 2018 07:05


یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى چاوى بریوه‌ته‌ تواناكانى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ئیسپانى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ (سێرجیۆ بۆسكوێس ) بۆئه‌وه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو په‌لكێشى یانه‌كه‌ى بكات .
رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆ)ى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه‌ پاریس سان جێرمان بودچه‌یه‌كى تایبه‌تى ته‌رخان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك ئیمزا بكات بتوانێت شوێنى (تیاگۆ مۆتا) بگرێته‌وه‌، بریاره‌ یاریزانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ له‌كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌یه‌كجارى واز له‌یارى كردن بهێنێت .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى روون كردۆته‌وه‌ پاریس سان جێرمان برى (200) ملیۆن یۆرۆى بۆئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكى به‌توانایى هێلى ناوه‌راست ته‌رخان كردووه‌, یاریزانى ئیسپانى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ (بۆسكوێس ) له‌سه‌رووى ئه‌و یاریزانانه‌یه‌ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .
مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى بۆسكوێس له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ (200)ملیۆن یۆرۆیه‌ و پاریس سان جێرمان هه‌وڵ ده‌دات هه‌مان سیناریۆى هاوینى رابردو دووباره‌ بكاته‌وه‌و هه‌روه‌ك چۆن گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رازیلى (نیمار داسێلفا ) ئیمزا كرد، ئاواش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ (بۆسكوێس )ئیمزا بكات .

ن.ش