زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی ریال مەدرید بزانە

19/05/2018 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دواین گەڕی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ڤیاریال رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (لاسیرامیكا) لەشاری ڤیاریال بەرێوەدەچێت".

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لەسەر دەستی زێدان شكستی هێنا لە بردنەوەی هەردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و خولی ئیسپانیا ، هەردوو نازناوەكەیشی پێشكەشی بەرشلۆنە كرد".

بەهۆی ئەوەی هەفتەی داهاتوو لەیاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبەرووی یانەی لیڤەرپوول دەبێتەوە ، ئەگەر هەیە زێدان پشوو بەسەرجەم یاریزانەكانی خۆی بدات و تەنها (30) خولەك بەشداری بە رۆناڵدۆ بكات كە تازە لە پێكان گەراوەتەوە".


 

رێكان عزیز