كاتی دەستپێكردنەوەی خولی ئیسپانیا ئاشكراكرا

شەممە, 19 ئایار 2018 07:14

 

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی كاتی یارییەكانی وەرزی داهاتووی خولی ناوخۆیی وڵاتەكەی ئاشكراكرد".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا بڵاوی كردەوە : " لە رۆژی (18) یان (19)ـی مانگی ئاب خولەكە دەستپێدەكات و لە ٢٦ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ خولەكە كۆتایی دێت.

لەبارەی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیاش ، ماركا نوسیویەتی : " یاری كۆتایی جامی شا لە ٢٠ی مانگی نیسان ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت".


 

رێكان عزیز