بەفەرمی ... ئەنچیلۆتی بووە راهێنەری ناپۆلی

پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 06:43

 

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی یانەكانی بایرن میونخ و ریال مەدرید و میلان بەشێوەیەكی فەرمی وەك راهێنەری نوێی ناپۆلی دەستنیشان كرا".

ماڵپەری فەرمی یانەی ناپۆلی بڵاوی كردەوە : " سەرۆكی ناپۆلی چاوی بە ئەنچیلۆتی راهێنەر كەوتوەو لەسەر هەموو شتێك رێكەوتون ، دواتریش بۆندەكەیان واژۆكردووە".

بە پێی هەواڵی رۆژنامەكان، موچەی ساڵانەی ئەنچیلۆتی شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەكەشی بۆ دوو وەرز دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی وەرزێكی تر".


 

رێكان عزیز