ئەمرۆ ئینێستا بۆندە نوێیەكە واژۆ دەكات

پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 06:57

 

ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی هێڵی پێشەوەی یانەی بەرشلۆنە ئەمرۆ بەشێوەیەكی فەرمی بۆندە نوێیەكەی لە ژاپۆن واژۆ دەكات".

ئینێستای تەمەنی (34) ساڵ لە هەفتەی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەی بەرشەلۆنە كردو لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای راكوێتینی سپۆنسەری یانەی بەرشەلۆنە" هیرۆشی میكیتانی وێنەیەكیان بڵاو كردۆتەوەو ئەمرۆش بۆندەكە واژۆ دەكرێت".

وەك رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆ بڵاوی كردۆتەوە : " لەچەند كاتژمێری داهاتوو ئینێستا بەفەرمی گرێبەستێك لەگەڵ یانەی ڤیسل كوپی ژاپۆنی واژۆ دەكات".


 

رێكان عزیز