هەوالێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرازیل

پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 07:00

 

ئەندامێكی دەستەی هونەری هەڵبژاردەی بەرازیل هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی تیپەكەی و ئامادەیی نیمار بۆ مۆندیال رادەگەینێت".

ئیدۆ گاسپەری رێكخەری گشتی هەڵبژاردەی بەرازیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەگەڵ پزیشكەكان و راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەكەماندا قسەم كردووەو هەواڵی زۆرباشیان لەسەر نێیمار پێم راگەیاندووە".

ئەو وتیشی : " بەدڵنیاییەوە نێیمار بۆ یەكەم یاریی بەرازیل لەمۆندیالی روسیادا لە لوتكەی ئامادەباشیدا دەبێت و بەشداری دەكات".