زێدان : رۆناڵدۆ دەژی لەپێناو ئەم جۆرە یارییانە

شەممە, 26 ئایار 2018 07:09

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید باس لەیاری تیپەكەی دەكات بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول و ستایشی رۆناڵدۆ دەكات".


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاری بەرامبەر بەیانەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنس لیگ كە بریارە ئەمشەو لە كیڤی ئۆكرانی بەرێوەبچێت وتی : " من خۆشحاڵم بەوەی یارییەكی دیكەی كۆتایی ئەنجام دەدەم ، بەهیوام بتوانین سەركەوتووبین".

وتیشی : " چانسی هەردوو یانە لە یاری كۆتایی ٥٠ بە ٥٠ و هیچ یانەیەك چانسی لەوەی دیكە زیاتر نییە".

لەبارەی رۆناڵدۆش ، زێدان وتی : " ئەو لە دۆخێكی باشدایەو ئەو دەژی لە پێناو ئەوەی ئەم جۆرە یاریانە ئەنجام بدات".


 

رێكان عزیز