ناوێكی نوێی بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید دۆزرایەوە

سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 06:46

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای دەكات ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ناوێكی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید زیاد دەكات".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " هەریەك لە راهێنەران یۆرگن كلۆپ و یواكیم لۆف و پۆكیتینهۆ پاڵێوراوی یەكەم بوون بۆ شوێنگرتنەوەی زێدان ، بەڵام ئێستا ناوێكی نوێ هەیە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " فیلاس بواس چوەتە ریزی ئەو راهێنەرانەی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید پاڵێوراون و سەرنجی پێرێزی راكێشاوە".


 

رێكان عزیز