یەكەم كێشە بۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید دروست بوو

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 08:25

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای دەكات ، یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت جولین لوبیتیگی راهێنەر لە پۆستەكەی لابدات".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " بەهۆی ئەوەی رێككەوتنی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید كردووە بەبێ ئەوەی بۆ بریاری یەكێتییەكەیان بگەرێتەوە ، یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای لۆبیتیچ دەدات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " لەوانەیە پێش دەستپێكردنی مۆندیال بە یەك رۆژ ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە".


 

رێكان عزیز