مارادۆنا بۆچی لەیارییەكەی ئەرجەنتین جگەرەی كێشاوە؟

18/06/2018 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی تانگۆ لەیاری تیپەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلەندا ، لەنێو یاریگا و لەسەر پلیكانەكان جگەرەی كێشا".

لەمبارەیەوە مارادۆنا وتی : " من داوای لێبوردن دەكەم ، نەدەبوو جگەرە بكێشم ، ئێمە دەبێت نەوەكانمان رابهێنین لەدووركەوتنەوە لەم هەڵسوكەوتانە".

وتیشی : " بەڵام دوای لەدەستدانی لێدانە سزاكەی مێسی ، ناچاربووم جگەرە بكێشم، بەهیوام لەدوو یاری داهاتوو بەسەركەوتن وەڵامی ئەنجامەكە بدەینەوە".


 

رێكان عزیز