لەدوای گۆڵەكەی لوزانۆ ، لە مەكسیك چی روویداوە؟

18/06/2018 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەكانی وڵاتی مەكسیك بڵاویان كردەوە ، لەدوای گۆڵەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە لوزانۆ تۆماریكرد و تیپەكەی بەرەو سەركەوتن برد ، هەستیان بە بومەلەرزە كردووە".

دەزگای بومەلەرزە و زانیاری كەشناسی مەكسیك رایگەیاند : " لەوكاتەی كە مەكسیك گۆڵی لە ئەڵمانیا تۆماركرد، لەخاكی مەكسیك بومەلەرزەیەكی زۆر بچوك تۆماركراوە، ئەویش بەهۆی هەڵپەرینی هاندەران بووە".

جێی باسە لەیارییەكانی مۆندیالی رووسیا ، مەكسیك لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراو بە ئەنجامی (1 – 0) لە ئەڵمانیای بردەوە".


 

رێكان عزیز