بە بروای رامۆس ، كامیان باشترن مێسی یان مارادۆنا؟

21/06/2018 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و كاپتنی هەڵبژاردەی ماتادۆر وەڵامی دیگۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی دەداتەوە و ستایشی مێسی دەكات".

مارادۆنا لە لێدوانێكیدا دوێنێ وتبووی : " بەهیوام كەس لای من باسی ئەستێرەیی رامۆس نەكات، چونكە بە بروای من دیگۆ گۆدین لە شوێنی خۆی زۆر لە رامۆس باشترە".

رامۆس بریاریدا وەلامی مارادۆنا بداتەوە و وتی : " گومان لە ئەستێرەیی مارادۆنا نییە، بەڵام شتێكی روونە لای ئەرجەنتینییەكان ئەوان دڵنیان لەوەی تەنها یەك باشترین یاریزان هەیە لەمێژووی ئەرجەنتین ، ئەویش ناوی لیۆنێل مێسییە".


 

رێكان عزیز