فیفا مەلەفی دژی دوو یاریزانی سویسری كردەوە

یەک شەممە, 24 حوزەیران 2018 06:53

رۆژی شه‌ممه‌ فیدراسیۆنی فیفا رایگه‌یاند كه‌ مه‌له‌فێكی دژی هه‌ردوو یاریزانی سویسری گرانێت چاكا و شێردان شه‌كیری كردووه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ پاش تۆماركردنی گۆڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌نگۆی خراپی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا خۆشییان كرد.
فیدراسیۆنه‌كه‌ وتیشی كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو یاریزانه‌ كه‌ روونكردنه‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌نجامیاندا له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ سێربیا كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2-1 یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.
هه‌ردوو یاریزان ره‌گ وبنه‌چه‌یان كۆسۆڤییه‌ و دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كانیان نیشانه‌ی داڵیان كرد به‌ ده‌سته‌كانیان كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ داڵه‌كه‌ی سه‌ر ئاڵای ئه‌لبانیا.
سێربیا دان به‌ كۆسۆڤۆدا نانێت وه‌كوو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م كاره‌ی دوو یاریزانه‌كه‌ش ده‌چێته‌ نێو بواری سیاسییه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هه‌موو ده‌نگۆیه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.


هارون حەسەن