نیمار بۆچی جوێنی بە تیاگۆ سیلڤای هاورێی داوە؟

یەک شەممە, 24 حوزەیران 2018 06:55

هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی نێیمار له‌ كاتی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كیان 2-0 به‌رامبه‌ر به كۆستاریكا بوو به‌ جێی سه‌رنجی زۆر كه‌س، له‌وانه‌ش یاریزانی هاورێی تیاگۆ سیلڤا پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م یاریزانه به‌رۆحێكی وه‌رزشییه‌وه‌‌ تۆپێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا گه‌رانده‌وه.

سیلڤا به‌ رۆژنامه‌ به‌رازیلییه‌كانی راگه‌یاند: من وه‌كوو برا بچووكی خۆم سه‌یری نێیمار ده‌كه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆپه‌كه‌م بۆ كۆستاریكا گه‌رانده‌وه‌ ئه‌و سوكایه‌تی پێكردم و جوێنی پێدام، به‌مه‌ش زۆر دڵته‌نگی كردم و دوای یاریه‌كه‌ش ئه‌مه‌م پێی وت.‌ ‌

سه‌باره‌ت به‌ گریانه‌كه‌ی نێیماریش دوای یارییه‌كه‌ تیاگۆ وتی: ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌ چونكه‌ نێیمار بارێكی قورسی به‌سه‌ر شانه‌وه‌ بوو، پاش بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌مان باری سه‌رشانی ئاسانتر بووه‌ بۆ یاری سێیه‌م.

یاری سێیه‌می به‌رازیل رۆژی چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 21:00 به‌كاتی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی سێربیا ده‌بێت.


هارون حەسەن