راهێنەری ئینگلتەرا هەواڵە ناخۆشەكەی بلاوكردەوە

یەک شەممە, 24 حوزەیران 2018 07:29

پاش ئەوەی كە لە یارییەكەیان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی تونس بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات، ساوپگەیتی راهێنەر ئەمرۆ بەفەرمی دوورخستنەوەی دێلی ئالی لە پێكهاتەی سەرەكی ئینگلتەرا راگەیاند.
گاریپ ساوسگەیت بە رۆژنامەكانی راگەیاند: ئالی بەشێوەیەكی ئاسایی و لەكەڵ یاریزانەكانی تر دەستی بە مەشقكردن كردۆتەوە، بەڵام بۆ یارییەكەی ئەمرۆمان ئامادەنابێت.
بەم شێوەیە دێلی بەرامبەر بە پەنەما یاری ناكات و سێ یاریزان ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی شوێنەكەی دەكەن، ئەوانیش: رۆبن لۆفتس چیك، رەحیم ستێرلینگ و ماركۆس راشفۆردن.


هارون حەسەن