ساوسگەیت: یارییە گەورەكان وەك ئاهەنگگێرانی خێزانی وایە

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 06:29

 

گاریس ساوسگەیتی ئینگلیزی و راهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێرەكە باس لەیارییەكەی ئەمرۆ دەكات بەرامبەر كرواتیا و پێی وایە یارییە گەورەكان وەك ئاهەنگگێرانی خێزانی وایە".

ساوسگەیت لە لێدوانێكیدا وتی : " یارییە گەورەكان وەك ئاهەنگگێرانی خێزانی وان ، لەسەرت پێویستە جیاوازی بكەیت لەنێوان ئەو كەسانەی بۆ نیوەرۆ بانگهێشتیان دەكەی لەگەڵ ئەو كەسانەی بۆ ئێوارە بانگیان دەكەی ، هەردەبێت دەستبەرداری بەشێك لە ئازیزانت بیت ،بۆ ئەمەش منیش ناچارم لەیارییەكەدا بەشێك لەیاریزانەكان دووربخەمەوە".

وتیشی : " ئێمە چەند یاریزانێكی زۆر نایابمان هەیە ، لەوانە ماگوایر و یۆنگ و والكەر ، ئەركەكانیان بەباشی جێبەجی دەكەن ، بەلام ستۆنز جیاوازە ، بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر یاری دەكات ، لەنێو یاریگا رۆڵی گرنگی هەیە ، پێم وابێت هاوشێوەی ئەو كەمە زۆر لە شێوەی فێردیناند دەچێت".


 

رێكان عزیز