رۆژنامەنوسێك : هازارد بەفەرمی بووە یاریزانی ریال مەدرید

14/07/2018 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

مانو مارتین رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات ئیدین هازارد بەفەرمی بۆتە یاریزانی ریال مەدرید و بۆندەكەی واژۆكردووە".

مانو مارتین رۆژنامەنوسی تۆڕی هەواڵی (ESPN)ـی ئینگلیزی وتی : " ریال مەدرید بۆندێكی لەگەڵ ئیدین هازارد واژۆكرد ، رێكارە كارگێرییەكان كۆتاییان پێهات و تەنها رێكارە یاساییەكان ماون".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بۆندی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید دەگاتە (180) ملیۆن یۆرۆ".


 

رێكان عزیز