ئەم یاریزانەی ریال مەدرید رازی نییە بۆند لەگەڵ نیمار واژۆ بكەن

14/07/2018 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە یانەی ریال مەدرید بەهۆی رامۆسەوە نایەوێت بۆندی نیمار یەكلایی بكاتەوە".

ماڵپەری دیاریۆ گۆڵ دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید بەهۆی رامۆسەوە ناتوانێت بۆندی نیمار واژۆ بكات و ئەم یاریزانە كێشەی لەگەڵ نیمار هەیە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " رامۆس هەست بە دڵتەنگی دەكات بەهۆی رەوشت و هەڵسوكەوتەكانی نیمار و گەرانەوەی لە درەنگانی شەو لە یانەكانی شەوانە هۆكاربووە بۆ ئەوەی رامۆس بە ئیدارەی ریال مەدرید بڵێن لە بۆندی نیمار دووربكەونەوە".


 

رێكان عزیز