لەزاری خۆیەوە ، داهاتووی مباپی ئاشكراكرا

دوو شەممە, 16 تەمموز 2018 06:18

 

كیلیان مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی ئاشكراكرد".

مباپی كە لەیارییەكانی مۆندیال بە باشترین یاریزانی لاو دەستنیشان كرا ، رایگەیاند : " من لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەی (100%) بەردەوام دەبم".

وتیشی : " لەسەر رێرەوی خۆم بەردەوامم ، ئێستا سەرەتای كاروانی وەرزشی خۆمە ، من ئێستا یاریزانی پاریسم و هەر لەو یانەیە دەمێنمەوە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەكی دیكە ناكەم".


 

رێكان عزیز