بەفەرمی ... سامپاولی لە ئەركی مەشقدانەوەی ئەرجەنتین دوورخرایەوە

دوو شەممە, 16 تەمموز 2018 06:29

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەشێوەیەكی فەرمی خۆرخی سامپاولی لە ئەركی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دورخستەوە".

هەرچەندە لە هەفتەی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەفەرمی مانەوەی سامپاولی لە ئەركەكەی راگەیاند ، بەلام جارێكی دیكە گرێبەستەكەی هەڵوەشاندەوە و لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لابرا".

یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە : " لەگەڵ سامپاولی گەیشتوینەتە ڕێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی".


 

رێكان عزیز