ئەمرۆ بەفەرمی رۆناڵدۆ پێشكەشی راگەیاندنەكان و هاندەرانی یوڤینتۆس دەكرێت

دوو شەممە, 16 تەمموز 2018 06:32

 

بریارە ئەمرۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی پێشكەشی هاندەران و راگەیاندنەكان بكرێت".

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە : " بریارە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ رۆناڵدۆ بگاتە یاریگای یوڤینتۆس ئەرێنا و بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانەكە رێكارە یاساییەكان تەواوبكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " رۆناڵدۆ دوێنێ گەیشتە شاری تۆرینۆ ، بریاریشە ئەمرۆ بۆندەكەی واژۆ بكات و پێشكەشی راگەیاندنەكان بكرێت ، دواتر سەردانی یاریگا بكات و پێشكەشی هاندەران بكرێت".

رۆناڵدۆ بە بری (120) ملیۆن یۆرۆ لەریزەكانی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی كرد ، موچەی ساڵانەیشی دەگاتە (30) ملیۆن یۆرۆ".


 

رێكان عزیز