بەبریاری دادگای ئیسپانیا ، بەرشلۆنە گورزێكی كوشندەی بەركەوت

سێ شەممە, 17 تەمموز 2018 06:14

 

دادگای باڵای وەرزشی ئیسپانیا كە سەربە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیایە بەشێوەیەكی فەرمی لەبارەی كارتە سوورەكەی سێرجی رۆبێرتۆ بریاری كۆتاییدا".

یانەی بەرشلۆنە بۆ رەتكردنەوەی سزاكەی رۆبێرتۆ كە بەهۆی هێرشكردنە سەر مارسیلۆ لەیاری كلاسیكۆی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا بۆ (4) یاری راگیرا ، تانەی لە بریارەكەدا بۆ هەڵگرتنی سزاكە".

دادگای باڵای وەرزشی ئیسپانیا رەتیكردەوە سزاكەی رۆبێرتۆ كۆتایی پێبهێنێت ، بەمەش یاریزانەكە بەفەرمی ناتوانێت لەیاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە لە (12)ـی مانگی داهاتوو بەشداری بكات".


 

رێكان عزیز