یانەیەكی سعودی سەرهەنگ موحسینی دەوێت

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 08:36

 

هەرچەندە كاپتنە بە ئەزموونەكەی یانەی هەولێر لە ئێستادا لەگەڵ تیپەكەی خۆی بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پلە یەكی عێڕاق ئامادەدەكات، بەڵام دوو گرێبەستی لەلایەن دوو یانەی گەورەوە پێشكەشكراوە و هێشتا وەڵامی داواكاری ئەم دوو یانەی نەداوەتەوە.
بە پێی زانیارییەكانی دوارۆژ هەریەك لە یانەی تەڵەبە ( یانە جەماوەرییەكەی شاری بەغداد) و یانەیەكی پلە یەكی سعودی بۆندیان پێشكەشی سەرهەنگ موحسنی گۆڵپارێزی بە ئەزموونی یانەی هەولێر كردووە و سەرهەنگ تاكو ئێستا وەڵامی كۆتایی ناداوەتەوە.
دوارۆژ ئەم هەواڵەی لە زاری كاپتنەكەی یانەی هەولێر دووپاتكردەوە و وتی ؛ بەڵێ ھەردوو بۆندەكە ڕاستە. یانەی تەڵەبە ھەفتەیەكیان بۆ بیركردنەوەی من داناوە، بۆندەكەی خولی پلە یەكی سعودیەش "كشانەوەی یانەی ھەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق كەمێ كێشەی دروست كردووە" چونكە ئەوان وا حاڵیبوونە دوای كشانەوەكە دابڕاوم و بەدرێژایی وەرزی ئەم ساڵ بێ مەشق و یاری بوومە، جا بەرپرسی كارەكانم ئاگاداری كردنەوە كە لە خولی نایابی كوردستان و یارییە ئامادەكارییەكانمان بۆ خولی پلە یەك بەردەوام بوویمە و ڤیدیۆی ھەندێك یاریشی بۆ ناردبوون. سەبارەت بە بڕیاری خۆیشم ھێشتا خۆمم بۆ یەكلایی نەبۆتەوە كە ئایا لە ریزی یانەی هەولێر بمێنمەوە یاخود بچمە یەكێك لەم دوو یانەیە.
پێشووتر سەرهەنگ موحسن بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی شوڕتە كردووە و چەند ساڵ لەمەوبەر بە هۆی ئاستە بەرزەكەی لە هەلبژاردەی عێڕاق و هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بانگهێشكرا.


 

ئاری عەبدوڵڵا