رۆژنامەنوسێك : هازارد بووە مەدریدی

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 08:52

مانو مارتین رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات ئیدین هازارد بەفەرمی بۆتە یاریزانی ریال مەدرید و بۆندەكەی واژۆكردووە".

مانو مارتین رۆژنامەنوسی تۆڕی هەواڵی (ESPN)ـی ئینگلیزی وتی : " ریال مەدرید بۆندێكی لەگەڵ ئیدین هازارد واژۆكرد ، رێكارە كارگێرییەكان كۆتاییان پێهات و تەنها رێكارە یاساییەكان ماون".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بۆندی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید دەگاتە (180) ملیۆن یۆرۆ".


 

رێكان عزیز