بزانە ئەم یاریزانەی كرواتیا چی بۆ لادێیەكەی خۆی كردووە؟

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 06:22

 

ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی كرواتیا دوای بردنەوەی پلەی دووەمی مۆندیالی رووسیا ، بریاریدا دیارییەك پێشكەشی خەڵكی لادێیەكەی خۆی بكات".

لوفرو شیندیك هاورێی ریبیكی یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا لە لێدوانێكیدا وتی : " ریبیك هەڵساوە بە داخستنی سەرجەم قەرزەكانی خەڵكی دێیەكەمان كە ژمارەیان دەگاتە نزیكی (500) كەس".

وتیشی : " ریبیك ویستوویەتی خزمەتی دێیەكەی خۆی بكاتەوە كە پێشتر تێیدا گەورەبووە پێش ئەوەی بۆ یاریكردن پەیوەندی بە یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی بكات".


 

رێكان عزیز