بەرشلۆنە بۆندی سێیەم پێشكەشی ویلیان دەكات

شەممە, 21 تەمموز 2018 06:23

 

تۆڕێكی هەواڵی ئینگلیزی بڵاوی دەكاتەوە ، یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆندێكی دیكە ئاراستەی یانەی چێڵسی دەكات لەپێناو دەستكەوتنی تواناكانی ویلیانی بەرازیلی".

تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرت)ـی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە سێیەم بۆند ئاراستەی یانەی چێڵسی دەكات ، بۆ ئەوەی درێسی سور و شین بە ویلیان بپۆشێت".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " لەدوو جاری رابردوو یانەی چێڵسی بۆندی بەرشلۆنەی رەتكردۆتەوە ، بەڵام ئەمجارە بۆندی سێیەم بڕەكەی دەگاتە (55) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".


 

رێكان عزیز