میلان هەواڵە خۆشەكەی پێگەیشت

21/07/2018 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بە هۆی پابەندنەبوونی یانەی ئەیسی میلان بە یاری پاك ، یانەكە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزادرا بەلام دادگا هەواڵە خۆشەكەی پێدان".

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولە ئەوروپیەكان سزای بەشدارینەكردنی بەسەر یانەی میلان سەپاند ، بەڵام ئەو یانەیە لەلایەن دادگای كاس سكالای تۆماركرد".

دادگای وەرزشی كاس تانەكەی یانەی ئەیسی میلانی قبوڵكرد و بەشێوەیەكی فەرمی بریاریدا ئەم یانەیە لە وەرزی نوێ بەشداری یارییەكانی یۆرۆلگ بكات".


 

رێكان عزیز