راهێنەرەكەی ریال مەدرید لە رازیكردنی ئەستێرەیەكی تیپەكەی شكستیهێنا

23/07/2018 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید شكستی هێنا لە هێشتنەوەی یاریزانێكی تیپەكەی".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، گۆلین لۆپیتیگ راهێنەری یانەی ریال مەدرید نەیتوانی (ماتیۆ كۆڤاسیچ) رازی بكات لە هێشتنەوەی ئەم یاریزانە لە ریزەكانی تیپەكەی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " كۆڤاسیچ رۆژی هەینی لەگەڵ لۆپیتیگ كۆبۆتەوە و بریاری كۆتاییداوە لە رۆیشتن لە ریال مەدرید و دەیەوێت بچێتە یەكێك لە یانە گەورەكانی ئینگلتەرا".


 

رێكان عزیز