هەواڵە خۆشەكەی ریال مەدرید گەیشت

چوار شەممە, 08 ئاب 2018 06:23

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ گواستنەوەی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی".

ئێستگەی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید رۆژی هەینی دیاریكرد بۆ گواستنەوەی كۆرتوا بۆ ریزەكانی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " دوێنێ كیپای گۆڵپارێزی بلباو لەبەرامبەر (80) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی چێڵسی كرد ، بۆ ئەمەش گۆڵپارێزە ئیسپانییەكە رووی لە مێرنگی دەكات و رۆژی هەینی واژۆ لەسەر بۆندە نوێیەكەی دەكات".


 

رێكان عزیز