مارادۆنا كێ بە باشترین كەس دەزانێت بۆ مەشقدانەوەی ئەرجەنتین

08/08/2018 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی تانگۆ ، ناوی خۆی لە لیستی ئەو كەسانە دادەنێت كە بۆ مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی پاڵێوراون".

مارادۆنا لەمیانی پۆستێكدا لە ئەژماری خۆی لە تۆری كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی : " لەگەڵ رێزم بۆ هەڵبژاردە ئەرجەنتین ، بەڵام من زۆر دڵتەنگم بەرامبەر رۆژنامەنوسان كە ناوی منیان لەیاد كردووە لە نوسینی لیستی پاڵێوراوان بۆ مەشقدانەوەی ئەرجەنتین".

وتیشی : " پێم سەیرە ناوی هەندێك راهێنەریان داناوە كەچی ناوی منی تێدا نییە ، من پێم وایە دەتوانم مەشقی ئەرجەنتین بدەمەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەكەش سەركەوتووبم".


 

رێكان عزیز