هازارد خەونەكەی ریال مەدریدی لەگۆڕنا

08/08/2018 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی چێڵسی خەونەكانی یانەی ریال مەدریدی لەگۆرنا بە پۆشینی درێسی تیپەكە ، دوای ئەوەی لەیەكەم یاری تیپەكەی بەشداری كرد".

هازارد نزیكبوو لەوەی پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدرید بكات ، بەڵام دوێنێ بەشداری یەكەم یاری وەرزی نوێی چێڵسی كرد ، هەروەها رۆڵی هەبوو لە بردنەوە بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا".

هازارد لەیارییەكەی دوێنێ لە خولەكی (68) هاتە نێو یاریگا لە شوێنی ویلیانی بەرازیلی ، بۆ ئەمەش هەموو دەرگاكانی رۆیشتنی بۆ ریال مەدرید داخست".


 

رێكان عزیز