رۆناڵدۆ دەگەرێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

08/08/2018 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید پلانی داناوە رێز لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بنێت و خەڵاتی بكات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە : " ریال مەدرید دەیەوێت لە جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆی ساڵی داهاتوو یارییەكی دۆستانە بەبەشداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجام بدات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ریال مەدرید دەیەوێت هەمان سیناریۆی رائول دووبارە بكاتەوە كاتێك لەیانەی سەدی قەتەری بوو ، بەڵام بەشداری یارییەكی دۆستانەی كرد".


 

رێكان عزیز