لەزاری لۆپیتیگەوە ، ئەم یاریزانە ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت

چوار شەممە, 08 ئاب 2018 07:08

 

گۆلین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدرید باس لەئەگەری دەرچوونی یاریزانێكی خۆی دەكات بۆ ریزی یانەیەكی دیكە".

لۆپیتیگ لەدوای یاری تیپەكەی بەرامبەر یانەی رۆما لە جامی پاڵەوانان وتی : " تا ئێستا روون نییە كۆڤاسیچ یانەكەمان بەجێدەهێڵێت یان نا".

وتیشی : " هیچ شتێكی فەرمی نییە ، بەڵام پێم وایە ئەو دەیەوێت ریزی یانەكەمان جێبهێڵێت ، هەرچەندە من لەگەڵ مانەوەی ئەوم ، بەڵام ئەو دەیەوێت بروات".


 

رێكان عزیز