نیمار و مباپی بە سێ گۆڵ ، سێ خاڵیان بۆ پاریس سان جێرمان بەدەستهێنا

یەک شەممە, 19 ئاب 2018 05:54



لەمیانی یارییەكانی گەڕی دووەمی خولی یانەكانی فەرەنسا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و گانگۆن رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی (3 – 1) بردنەوەی تۆماركرد ، سێ خاڵیشی بردەوە".

مباپی دوو گۆڵی تۆماركرد ، گۆڵەكەی دیكەش یاریزانی بەرازیلی نیمار داسیلڤا تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان خۆی كردە خاوەنی شەش خاڵ و ئێستا پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە".




رێكان عزیز