میراتگری رۆناڵدۆ : مۆدریچ باشترینی جیهانە

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:16



ماریانۆ دیازی دۆمەنیكی و ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدرید كە هاتۆتە شوێنی رۆناڵدۆ پێی وایە مۆدریچ باشترین یاریزانی جیهانە".

ماریانۆ دیاز لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كادینا كوبی وتی : " گەرانەوەم بۆ ریال مەدرید كارێكی نایابە ، ئەمە ئەو كارەبوو كە بەردەوام حەزم پێی دەكرد".

وتیشی : " من ژمارە (7)ـم هەڵبژارد ، چونكە حەزی پێدەكەم ، پێشتر ئەسینسیۆ داوای نەكردبوو ، دوێنێ قسەم لەگەڵ كرد و پیرۆزباییم لێكرد بۆ ئەو گۆڵەی لە ئیسپانیا تۆماریكرد".

لەكۆتاییشدا دیاز وتی : " بەبروای من لوكا مۆدریچ شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە".




رێكان عزیز