ئەتلەتیكۆ مەدرید لێدانێكی كوشندەی بەركەوت

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:21



رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دووچاری ڤایرۆسی فیفا بوو ، بەمهۆیەوە یاریزانێكی ئەو تووشی پێكان بوو".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " ستیڤان ساڤیچ لەیاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر لیتوانیا دووچاری پێكان هات".

وتیشی : " ساڤیچ لەسەر ئاستی قاچی تووشی گرژبوونی ماسولكە هاتووە و بەمهۆیەوە دەچێتە لیستی یاریزانە پێكراوەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید شان بە شانی یاریزانان (خوانفران و سانتیاگۆ ئاریاس)".




رێكان عزیز